کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی: لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال خزمەتی هەموو پێكهاتەكان دەكەین

.

05:58 PM - 15/09/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشوازی لەدكتۆر یوسف تۆما مورقس سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كەركوك و سلێمانی كرد، لەدیدارەكەدا دكتۆر یوسف بەبۆنەی ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان پیرۆزبایی كرد، دواتر باس لەوەكرا كەمەسیحییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنن لەعیراق و هەرێمی كوردستاندا، وهەمیشەش لایەنی چاكەی گشتی بوون بۆیە رەوانشاد مام جەلال گرینگی بەمەسیحییەكان دەدا. هاوكات هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی مەسیحییەكان و هەموو پێكهاتەكانی تر لەعیراق و هەرێمی كوردستان، چونكە برایەتی وپێكەوەژیان فەلسەفەی كاری سیاسی یەكێتیی بەتایبەتی لەكەركوك، لاهور شێخ جەنگی لەدیدارەكەدا سەبارەت بەكار وپڕۆژە خزمەتگوزاری ومرۆییەكانی ئەساقیفەی ئەبرشیە وێرای دەستخۆشی لێكردن، پشتیوانی تەواوی خۆی و سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی بۆ دووپاتكردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە