کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق: نزیكەی 6 ملیۆن كەس لەسەر زەوی زیادەرۆیی دەژین

.

05:53 PM - 15/09/2020

سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، كێشەی دروستكردنی خانووی زیادەڕۆیی لە هەموو پارێزگاكان زۆر زیادیكردووە، بەڵام پشكی شێر بەر بەغدا كەتووە‌و  نزیكەی 6 ملیۆن كەس لەسەر زەوی زیادەرۆیی دەژین.
وەلید سەهلانی سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كێشەی دروستكردنی خانووی زیادەڕۆیی بەشێوەیەك زیادیكردووە، پێویستی بە كۆدەنگیەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت‌و قەرەبوویان بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆژە یاسایەك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كردووە‌و رێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، بەڵام لیژنەكەمان پێی وایە هەموو لایەنەكان وەك حكومەت‌و پەرلەمان‌و رێكخراوە مەدەنیەكان بەشداربن لە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.
پێشتریش وەزارەتی پلاندانی عیراق رایگەیاندبوو، عیراق پێویستی بە دروستكردنی 3 ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ‌ هەیە، بۆ ئەوەی لە قەیرانی نیشتەجێبوون ڕزگاری ببێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتەكەیان پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی ساڵانە 250 هەزار یەكەی نیشتەجێكردنی نوێ‌ دروستبكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە