کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەست بە هەناردەكردنی دانەوێڵە دەكات

.

05:50 PM - 15/09/2020

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، حكومەت بە نیازە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە فرۆشتنی ٧٠٠ هەزار تۆن لە جۆ بكات‌و  نرخەكەشی بۆ هەر تۆنێك ١٢٥ دۆلاری ئەمریكی دەبێت.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە بلومبێرگی راگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت فرۆشتنی دانەوێڵەی عیراق خواستی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بە پلەی یەكەم و وڵاتانی باكوری ئەفریقای لەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عیراق لە بەرهەمی گەنمدا گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی، لەكاتێكدا دووەم گەورەترین كڕیاری  گەنم  بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێستاش ئامادەكاری دەكات بۆ هەناردەكردنی جۆ.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر یەك لە وڵاتانی سعودیەو قەتەر‌و ئێران داواكاریان پێشكەش بە عیراق كردووە، بۆ ئەوەی بەرهەمی جۆ بكڕن.
پێشتریش حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندبوو، 850 بۆ 900 هەزار تۆن بەرهەمی جۆ لە پێداویستی ناوخۆی وڵات زیاترەو وەزارەتەكەیان رەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە رێگەی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە هەناردەی دەرەوەی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە