کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراو لە نێوان میسی و بارتۆمیۆ ئەنجامدەدرێت

.

12:01 PM - 15/09/2020

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا جەختیان لەوەكردەوە جۆزێب ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە گەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە ئەنجامدەدات و چەندین باس و تەوەر تاوتوێ دەكەن كە لە نێویاندا باسی كەمكردنەوەی مووچەی یاریزانەكان دەبێت   لەوبارەیەوە كەناڵی كواترۆی كەتەلۆنی دووپاتیكردە كە پێویستە بارتۆمیۆ و میسی رووبەرووی یەكتر دابنیشن و سەرجەم ئەو كێشانەی كەوتۆتە نێوانیان یەكلایی بكەنەوە   وەرزی رابردوو بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یانە كەتەلۆنیەكە دووچاری تەنگژەییەكی داراییی بۆوە كە بە 98ملیۆن یۆرۆ دەخەملێندرێت و یانەكەش لەو پێناوە دەستبەرداری تواناكانی ئارسەر میلۆی بەرازیلی بوو بەسوودی یانەی یۆڤانتۆس و دواتر بە رەزامەندی یاریزانەكان و لە پێناو دەربازبوون لەو قەیرانە  مووچەكانیان كەمكرایەوە   بەڵام پێناچیت بۆ ئەم وەرزە یاریزانەكان بچنە ژێر باری بڕیارەكانی بارتۆمیۆ و بۆ ئەم مەبەستەش لیۆنێل میسییان  وەك كاپتنی یەكەمی یانەكە رووبەرووی بارتۆمیۆ كردۆتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە