کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینیۆ بەرگریكارێكی سیڤیلیەی دەوێت

.

12:01 PM - 15/09/2020

 یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی لە پێناو بەهێزتركردنی لای چەپی  هێڵی بەرگری هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانێكی ریاڵ مەدرید دەدات كە بە شێوەی خواستن لە ریزەكانی یانەی  سیڤیلیە یاریدەكات    لەوبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە : ئیدارەی یانە لەندەنیەكە لەسەر داواكاری خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەر گرنگی بە تواناكانی سیرجیۆ ریگیلۆنی بەرگریكاری لای چەپی یاریگا دەدات و ئارەزووی ئەوە دەكەن پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بیبەنە ریزەكانیان    رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد هەریەك لە یانەكانی مانچستەریونایتد و سیڤیلیە ركابەری تۆتنهام هۆتسبێر لەسەر  تواناكانی ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە تەمەن 23ساڵە دەكەن كە وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزی یانە ئەندەلوسیەكە یاریكرد و ئاستێكی بەرز و نایابی پێشكەشكرد   رۆژنامە  بەریتانیەكە  باسی لەوەشكردووە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بە شێوەیەكی یەكجاری دەستبەرداری تواناكانی ریگیلۆن بێت و سوودێكی  دارایی باش لە بۆندی فرۆشتنەكەی وەربگرێت  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە