کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید ركابەری گواستنەوەی لاوتارۆ دەكات

.

12:01 PM - 15/09/2020

بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چووە نێو بازنەی ركابەریكردن لەسەر تواناكانی لاوتارۆ مارتنێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و بۆ ئەم مەبەستەش ركابەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات   لەو بارەیەوە تۆڕی هەواڵی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی بڵاویكردەوە : یانە مەدریدییەكە رەزامەندی لەسەر داواكارییەكانی ئینتەرمیلان بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی لاوتارۆ وەرگرتووە و بڕی 100ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی كاش دەداتە نیراتزۆری و دواتر رێككەوتن لەسەر مەرجە تاكە كەسیەكان لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە دەكات   تۆڕی هەواڵی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی باسی لەوەشكردووە ریاڵ مەدرید ساڵانە بڕی 8ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە دەداتە لاوتارۆ و لەبەرامبەریشدا لۆكا یوڤیچی سربی تێهەڵكێشی گرێبەستە دەكەن و بە شێوەی خواستن دەیدەنە یانە ئیتاڵییەكە   میدیا سێت ئەوەشی روونكردۆتەوە ئیدارەی ئینتەرمیلان ئارەزووی ئەوە دەكات لە رێگەی  ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی لاوتارۆ دەستی دەكەوێت تەرخانی بكات بۆ گواستنەوەی نگۆلۆ كانتی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی كە لە لایەن ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەرەوە داواكراوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە