کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داڤید سیلڤا چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا راگەیاند

.

12:00 PM - 15/09/2020

 داڤید سیلڤای یاریزانی نوێی یانەی ریاڵ سوسیدادی ئیسپانی بە تەواوی چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و بەشداری یەكەم یەكەی مەشق و راهێنانی یانە نوێكەی  كرد   بەمەش ئەو یاریزانە ئیسپانییە بۆ یەكەم یاری یانەكەی لەبەرامبەر یانەی ریاڵ مەدریدە پاڵەوانی وەرزی رابردوو  ئامادە دەبێت بەو پێیەی ئەو یاریە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە میانی ركابەرییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەرێوەدەچێت   سیلڤا دوای بەرێكردنی 10وەرزی نموونەییی لە ریزی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە 31ی مانگی رابردوو پەیوەندی بە یانە باسكیەكەوە كرد بەڵام دوای چەند سەعاتێك توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند   لە لایەكی ترەوە لە پێكهاتەی یانەی ریاڵ سوسیداد بۆ یاریەكەی ریاڵ مەدرید ویلیان جۆزێی گۆڵگاری یانەكە ئامادەنابێت ئەمەش بە هۆی توشبوونی ئەو یاریزانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەبەرامبەردا ئیمانزێل ئەلگواسیلی راهێنەری یانەكە چاوروانی بارودۆخی ناچۆ مۆنریال بۆ پێكهاتەی یانەكەی دەكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە