کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگاییكردنی ناسڕ خلێفی لە سویسرا بەرێوەچوو

.

12:00 PM - 15/09/2020

لە دادگای فیدراڵی  سویسرا دانیشتنی دادگا سەبارەت بە دادگاییكردنی ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و سەرۆكی گرووپی كەناڵەكانی بی ئین سپۆرت لەسەر بابەتی گەندەڵی بەرێوەچوو   لای خۆشیەوە كەناڵی ئاڕ ئێمی سی فەرەنسی بڵاویكردەوە دادگاییكردنەكە هەریەك لە ناسڕ خلێفی و جیرۆم ڤاڵكێی پیاوی دووەمی پێشووی فیفا و یاریدەدەری جۆزێف سیپ بلاتەری سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی جیهان لە خۆی دەگرێت   كەناڵە فەرەنسسیەكە باسی لەوەشكرد : ئەو دووانەیە چەند تۆمەتێكی گەندەڵییان ئاراستە كراوە و گومان لەوە دەكرێت لەسەر مافی پەخشی تەلەفیزیۆنی مۆندیالەكانی 2026و 2030لەبەرژوەندی كەناڵی بی ئین سپۆرت رێكەوتبێتن   لە لایەكی ترەوە رۆژنامەی بێڵدی فەرەنسی ئاماژەی بەوەكرد لەبەرامبەر وەرگرتنی مافی پەخشی تەلەفیزیۆنی مۆندیالەكانی 2026و2030ناسر خلێفی ڤیلایەكی لەسەردینا داوەتە  جیرۆم ڤاڵكێ .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە