کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی: پێویستە یەك دەنگ بین

.

03:22 PM - 12/09/2020

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی: پێویستە یەك دەنگ بین  

 دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: پێویستە كۆدەنگیی لایەنە سیاسییەكان هەبێت بۆ پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، پارتیش دەڵێت:  دەبێت ئەو هێزەی هەیانە لەپەرلەمان پارێزگاریی لێ بكەن .رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی ی.ن.ك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند: وەك یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی تر ئەنجامدەدەن لەگەڵ لایەنەكانی تری هەرێم تا رێكبكەون لەسەر یەكدەنگیی و یەكهەڵوێستیی لەسەر یاسای هەڵبژاردن.  رزگار حاجی حەمە وتیشی:  گرنگە یەك بەرنامە و یەك پلان هەبێت، بۆیە دەبێت رێككەوتن بكرێت لەسەر ئەوەی بە چ شێوازێك بچنە ئەو هەڵبژاردنە. راشیگەیاند: هێشتا باسی یەك لیستی نەكراوە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بەتایبەت یەك لیستیی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا، ئێستا قسە لەسەر یاساكە هەیە كە دەڵێت فرە بازنەییە و كاندید كردنیش تاك دەبێت. لای خۆیەوە خەسرۆ گۆران لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: هەموو هەوڵێكیان  بۆ ئەوەیە ئەو هێز و توانایەی ئێستا لە پەرلەمانی عیراق هەیە كەم نەبێتەوە و هەوڵی بەهێزكردنی بدەن.

cXtS7IMsmzI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە