کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردی رێكخراوە پیشەییەكانی یەكێتی پیرۆزبایی لەساڵیادی گەلی كوردستان دەكات

.

09:15 PM - 10/09/2020

بۆردی رێكخراوە پیشەییەكانی یەكێتی پیرۆزبایی لەساڵیادی گەلی كوردستان دەكات
بەڕێزان بەڕێوبەرو کادرانی سەتەلایتی گەلی کوردستان
بەبۆنەساڵیادی تەلەفزێۆنی گەلی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێی ئەکەم وهیواخوازم وەک هەمیشە شاشە سەنگینەکەی خەڵی کوردستانبن، گەلی کوردستان یەکەمین شاشەی دونیایی میدیایی کوردیەو هەمیشە بە هاوسەنگیەکی زۆرەوە کاری لەسەر گەیاندنی هەواڵ و ڕوداوەکان کردوە، وێنەیەکی راستەقینەی شەقامی کوردی نیشانی دونیایی دەرەوەو داوەو سیاسەت و دونیابینی یەکێتی بۆکۆیی پرسەکان گواستۆتەوە، بۆیە بە ئومێدێکی گەورەوە چاوەڕێن لە داهاتوودا نوێنەرایەتی راستەقینەی میدیایی کوردیی بکاو وێنەکان بە شیکارو لێکدانەوەی بابەتێ وە بگوازێتەوە، جارێکی تر پیرۆزبایتان لێی ئەکەم و دەستی ماندوو بوونی هەمووتان ئەگوشم.
فەهمی بورهان عمر
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردیی ڕێکخراوە پیشەیەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە