کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی گەلی كوردستان

.

09:15 PM - 10/09/2020

پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی گەلی كوردستان
بە‌ڕێزان لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان،
هەڤاڵانی میدیاكار و ڕۆژنامەنووس و هەڵسوڕێنەری كەناڵی دایك
ساڵیادی دەستپێكردنی پەخشی یەكەم كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردی لە پاش ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی 1991، لە هەموولایەك پیرۆز بێت.
 ئەم كەناڵە هەڵگری یادەوەری جوان و جۆراوجۆری سەردەمی نەبەردییەكان و گواستنەوەی وتارە جەماوەرییەكانی سەرۆك و ڕابەرمان مام جەلالە، هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا شایەت و بەڵگەیەكی زیندووی هوشیاری و پێشەنگیی خەباتی مەدەنیانە و سەردەمیانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
زۆربەی هەرە زۆری رێگاو شێوازە كارپێكراوەكانی ناو راگەیاندنەكانی یەكێتی دەچنەوە سەر قوتابخانەی گەلی كوردستان، هێندەش بەسە بۆ شانازی ئەم كەناڵە كە تا ئێستا لە بەخشش و ڕووماڵ بەردەوامە و لە هەڵبژاردنەكان، شەڕەكانی دژ بە داعش، قەیران و ئاهەنگ و خۆشییەكانیشدا هەمیشە میوانی ڕەنگاوڕەنگی ماڵەكانمانە.
جارێكیتر ئەم یادەتان پیرۆز و بەهیوای ئەوەی ببێتە دەسپێكی قۆناغێكی نوێی پڕ بەرهەمتر لەكاروانی پڕ سەروەریی كەناڵی گەلی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە