کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەفیقی وێنەگر كەسایەتییەكی دیاری سلێمانی لەتەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

.

04:27 PM - 08/09/2020

رەفیقی وێنەگر كەسایەتییەكی دیاری سلێمانی لەتەمەنی 88 ساڵیدا  كۆچی دوایی كرد

بەیانی ئەمڕۆ  رەفیقی وێنەگر كەسایەتی دیاری سلێمانی لەتەمەنی 88 ساڵیدا  لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد، رەفیقی وێنەگر یەكێكە لە وێنەگرە كۆنەكانی شاری سلێمانی و ئەرشیفێكی زۆری وێنە كۆنەكانی سلێمانی لا پارێزراوە، كە بەكامێرای خۆی چركاندویەتی، رەفیق مەحموود محەممەد ساڵی 1932 لەسلێمانی لەدایكبووە، پێشتر باوكی دوای گەڕانەوەی لەخزمەتی سەربازیی لە سوپای عوسمانییدا كامێرایەكی لەگەڵ خۆی هێناوەتەوە بۆ سلێمانی و وێنەی خەڵكی پێگرتووە بەشێكی بۆ مامەڵەی رەسمی و بەشێكی بۆ یادگاری.

U48OIODs4dI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە