کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نۆكیا رێژەی 66% پشكەكانی كۆمپانیای كاتیل لوسنتی كریەوە

.

09:48 AM - 19/04/2015

كۆمپانیای نۆكیا بۆ تەكنەلۆژیای زانیاریەكان و پەیوەندیەكانی موبایل رایگەیاند: كە لەرێگەی رێككەوتنێكەوە بەبەهای 65 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار توانیویەتی زۆرترین رێژەی پشكەكانی كۆمپانیای كاتیل لوسنتی فەرەنسی بكرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی كۆمپانیاكەش رێككەوتنەكە لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتووەوە دەچێتەبورای جێبەجێكردنەوەو كۆمپانیایەكی گەورەی بواری پیشەسازی دروستكردنی ئامێرەكانی پەوەندیكردن بە سەرمایەی 40 ملیار یۆرۆ پێكدەهێنن.
چاودێرانیش پێیان وایە ئەم رێككەوتنەی نێوان هەردوو كۆمپانیا دەبێتەهۆی كەمبونەوەی خەرجیەكانی بواری بەكاربردن بە بری 900 ملیۆن یۆرۆ ئەمە لەكاتێكدا نۆكیا رەتیكردۆتەوە بەدەر لەو ئاستەی كۆمپانیای كاتیل لوسنت دیاریكردوە كارمەندانی كۆمپانیاكە كەم بكاتەوە.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە