کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی ئەستانبوڵ 200 هەزار كەس دەكوژێت

.

02:13 PM - 17/08/2020

پڕۆفیسۆرانی توركیا داوا دەكەن هەنگاوی بەپەلە بنرێت و ئامادەكاری بۆ بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر بكرێت كە چاوەڕوان دەكرێت لە شاری ئەستانبوڵ بدات ، لەو بارەیەوە ناوەندی راهێنان و توێژینەوە لە كارەساتە سروشتییەكان لە زانكۆی ئایدن-ی توركیا لە زاری چەند پڕۆفیسۆرێك و زانایەكی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە ، كە كاتی روودانی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی ئەستانبوڵ نزیك بووەتەوە ، ئەوەشیان خستەڕوو ،هێشتا توركیا ئامادەكاریی پێویستی بۆ ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرە نەكردووە كە چاوەڕوان دەكرێت بە گوڕی 7.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە شاری ئەستەنبوڵ بدات.
هەروەها پسپۆڕانی زانكۆی ئایدن پێشبینیشیان كردووە بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەكەوە ، نزیكەی 200 هەزار كەس لەو شارە گیانلەدەست بدەن و كاریگەریشی لەسەر 25 ملیۆن كەس هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە