کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای یارییەكەی بایرن میونشن بەرشەلۆنە چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرا

.

01:19 PM - 15/08/2020

دوای كۆتایی هاتنی یاری لوتكەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنس لیگی نێوان هەردوو یانە بایرن میونشنی ئەڵمانی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی   چەند ژمارەیەكی پێوانەیی  و ئاماری نوێ تۆمار كران   یەكێك لەو ژمارە پێوانەییانەش شكستە گەورەكەی یانەی بەرشەلۆنەیە   كە ئەو یانەیە لە ساڵی 1946 ەوە بە ئەنجامی هەشت گۆڵ دووچاری دۆراندن نەبۆتەوە   یەكێكی تریش لەو ژمارانە هەر تایبەتە بە شكستە گەورە و مێژووییەكەی بلاوگرانا   كە ئەو یانەیە لە ساڵی 1951 ەوە بۆ جاری یەكەمە بە جیاوازی شەش گۆڵ لە یاریەكدا شكست دەهێنێت   بە تۆماركردنی هەشت گۆڵیش یانەی بایرن میونشن بووە یەكەم یانە لە قۆناغەكانی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات   یەكێتی لە ژمارە و ئاماری ئەو یاریە تایبەت بوو بە تۆماس مۆلەری ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن   كە ناوبراو بە ئەنجامدانی 113 یاری لە چامپیۆنس لیگ بووە یەكەم یاریزانی ئەڵمانی كە زۆرترین یاری لەو خولەكەدا ئەنجام بدات   هەرتایبەت بەژمارە پێوانیەكان و لە یاری شەوی ڕابردوو تۆمار كرا .. یانەی بایرن میونشن بوو تاكە یانەی ئەڵمانیا  تائەم قۆناغە و لەم وەرزەی جامپیونس لیگ 39 گۆڵ تۆمار بكات ڕیكۆردەكەی پێشووی خۆی بشكێنێت   هەروەها لیۆنێل میسیش ژمارە و ئامارێكی خراپی تۆمار كرد و بۆ جاری یەكەم لە مێژووی یاری كردنیدا بە هەشت گۆڵ دووچاری شكست دەبێتەوە   هەروەها رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی تۆمار كرد و بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی یانەی بایرن میونشن كە لە هەشت یاری یەك لە دوا یەكی چامپیۆنس لیگ گۆڵ تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە