کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەی سی میلان دەیەوێت باكایۆكۆ بگەڕێنێتەوە ریزەكانی

.

01:18 PM - 15/08/2020

 یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تیمۆی باكایۆكۆی فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەست پێكردووە و بە نیازیشن جارێكی تر ناوبراو بگەڕێننەوە ریزی یانەكەیان   رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی میلان لەسەر داوای پیۆلی گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی تیمۆی باكایۆكۆ دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات    هەر بەو هۆیەشەوە بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن    رۆژنامەكانی ئینگلتەرا لای خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی رۆسۆنێری لای خۆیانەوە بڕی زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆیان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی بلوزی بكەن و لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا ناوبراو ببنە یانەكەیانەوە    جێ ی باسە : لە نێوان وەرزەكانی 2018 بۆ 2019 بە شێوازی خواستن لە ریزەكانی یانەی میلان یاری كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بەشداری 42 یاری رەسمی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە