کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆلیبالی بۆتە ئامانجی یانەیەكی ناوداری ئینگلتەرا

.

01:17 PM - 15/08/2020

كالیدۆ كۆلیبالی سەنیگالی و بەرگریكاری بە توانای یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەلایەن بەرپرسانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزییەوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن    رۆژنامەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی مان سیتی گرنگی بە تواناكانی كالیدۆ كۆلیبالی دەدەن لە هەوڵی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا بیهێننە ریزی یانەكەیانەوە    رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەشداوە : بەرپرسانی مانچستەر سیتی لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك پەیوەندیان بە ئیدارەی یانەی ناپۆلییەوە كردووە    ئەویش بە هیوای ئەوەی تواناكانی ئەو بەرگریكارە دەستەبەر بكەن و پێش یانەكانی تری پریمەرلیگ و بۆندەكەی بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە    لەلایەكی تریشەوە رۆژنامە بەریتانیەكان باسیان لەوەش كردووە : ئیدارەی ناپۆلی رێگری لە رۆیشتنی ئەو بەرگریكارە تەمەن 29 ساڵەی ناكات    بەڵام بە مەرجێك بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەكەیان بكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە