کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی گرنگی بە تواناكانی تیاگۆ ئەلكانتارا دەدات

.

01:17 PM - 15/08/2020

 بەرپرسانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی هاتنە ریزی ئەو یانانەی كە گرنگی بە تواناكانی تیاگۆ ئەلكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەدەن و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا و پێش یانەكانی لیڤەرپوڵ و پاریس سان جێرمان تواناكانی ئەو یاریزانە ئیسپانیە بەدەست بهێنن   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی مانچستەرسیتی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی تیاگۆ ئەلكانتارا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی یانە باڤارییەكە دەست پێ بكەن    سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە تایبەتی لەدوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ    بەرپرسانی یانە ستیزنس دەچنە ئەڵمانیا و لە نزیكەوە لەگەڵ ئیدارەی بایرن كۆدەبنەوە    ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵە بگەنە رێكەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە