کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند بە نیازە یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بباتە ریزەكانی

.

01:15 PM - 15/08/2020

رینیێری بەڕازیلی و یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی  بوروسیادۆرتمۆند و لە هەوڵی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا بیبەنە ریزی یانەكەیانەوە   رۆژنامەكانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە: بەرپرسانی بوروسیادۆرتمۆند ماوەیەكی زۆرە چاویان بڕیوەتە تواناكانی رینیێری و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن و بە شێوازی خواستن بیبەنە ریزی یانەكەیانەوە   رۆژنامەكانی ئیسپانیا باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی دۆرتمۆند لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان ئەنجام داوە و هەردوولاش تا رادەیەك گەیشتونەتە رێكەوتنی سەرەتایی   تا ئەو یاریزانە بەرازیلیە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە ریزی یانەكەیان یاری بكات   رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : جگە لە بوروسیادۆرتمۆند چەند یانەیەكی تر  هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بە تایبەتی یانەی بایەرلیڤەركوزن كە ئەو یانە ئەڵمانیەش لای خۆیەوە هەوڵی خواستنی ئەو یاریزانە تەمەن 18 ساڵە دەدەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە