کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنووسی كیكی سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە بە نادیاری ماوەتەوە

.

01:14 PM - 15/08/2020

 بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئیسپانیەكان چارەنووسی كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە نادیاری ماوەتەوە   بەڵام ئەگەرێكی زۆری هەیە ناوبراو لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە دوور بخرێتەوە   رۆژنامە ئیسپانیەكان  ئاشكرایان كردووە : دوای تەواو بوونی یاری یانەكەیان بەرامبەر بە یانەی بایرن میونشن ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرپەرشتی بارتۆمیۆی سەرۆك كۆبوونەتەوە و بڕیار لەسەر ئەوەش دراوە كە لە سەرەتادا سیتین لە ئەركەكەی دوور بخەنەوە و  دوای دانانی راهێنەرێكی نوێش ئەوا دەست بكەن بە رێكخستنەوە و بەهێز كردنی ریزەكانیان   لای خۆشیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە : چەند راهێنەرێك پاڵێوراورن بۆ شوێنگرتنەوەی سیتین   بەڵام هەریەك لە چاڤی هێرناندیز و ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بەهێز ترین پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە لە داهاتوویەكی نزیكدا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە