کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆلەر بە باشترین یاریزانی یاری نێوان بایرن میونشن بەرشەلۆنە دیاریكرا

.

01:14 PM - 15/08/2020

 دوا بە دوای تەواو بوونی یاری لوتكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگی نێوان هەردوو یانەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە   تۆماس مۆلەری ئەستێرەی یانە باڤارییەكە بە باشترین یاریزانی یاریەكە دیاریكرا و خەڵاتی باشترین یاریزانی پێ  بەخشرا   لەو یاریەی بەرامبەر بە بەشەلۆنە مۆلەر جگە لەوەی توانی لە دەقیقەكانی 4  و 31 دا دوو گۆڵ لە یانە كەتەلۆنیەكە تۆمار بكات   گۆڵێكیشی دروست كرد و لە كۆی 90 دەقیقەی یاریەكەشدا توانی هاوكارێكی سەرەكی یانەكەی بێت بۆ تۆمار كردنی ئەنجامێكی گەورە لەو یاریە بەهێزەدا   لای خۆشیەوە مۆلەر خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە كە وەكو باشترین یاریزانی ئەو یاریە گرنگە دیاریكراوە و لە هەمان كاتیشدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرجەم یاریزانانی یانەكەی شایستەی ئەو خەڵاتەن چونكە لە بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی وەكو بەرشەلۆنە توانیان ئاستێكی زۆر بەرز و ئەنجامێكی مێژوویی تۆمار بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە