کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیكی سیتین : هیچ روونكردنەوەیەكمان بۆ ئەنجامی یارییەكە نییە

.

01:13 PM - 15/08/2020

 لای خۆشیەوە كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاندووە : كە هیچ روونكردنەوەكیان نییە بۆ ئەنجامی یاریەكە و لە نزیك ترین كاتیشدا شیكردنەوە بۆ هەڵەكانی ئەم وەرزەی یانەكەیان دەكەن   لە درێژەی قسەكانیدا سیتین باسی لە یاری یانەكەی بەرامبەر بە بایرن میونشن كرد و ئاماژەی بەوەش كرد كە دوای یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە چەند هەلێكی ئاسانی گۆڵ تۆمار كردنیان بۆ دروست بوو   بەڵام سوودیان لەو هەلانە وەرنەگرت و لەوەش دڵنیایە كە یەكێك لەو هەلانە ببوایە بە گۆڵ ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەنجامەكە بە شێوازێكی تر دەبوو   هەروەها ئەو راهێنەرە ستایشی ئاستی یاریزانانی یانەی بایرن میونشنی كرد و ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەو یانەیە شایستەی ئەوەیە نازاناوی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە بباتەوە   لە كۆتایی قسەكانیشیدا كیكی سیتین رایگەیاند : كێشەكانی بەرشەلۆنە و چارەسەركردنیان زۆر لە داهاتووی ئەو گرنگترە و بە هەموانیش هەوڵ دەدەن لە زووترین كاتدا كۆتایی بە سەرجەم قەیرانەكانی یانەكەیان بهێنن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە