کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شۆفێرانی مەرزی پشتە گردبوونەوەیەكی نارەزایەتیان ئەنجامدا

.

01:07 PM - 15/08/2020

 كۆمپانیەكی پشكنین بەشێكی زوری شمەك و پێداویستیە هاوردەكانی شۆفیرانی مەرزی پشتە ڕەتدەكاتەوە ، بەو هۆیەشەوە تەواوی شۆفیرانی ئەو دەروازە سنورەیە كە نوێنەرایەتی 700 كەسیان دەكرد لە سلێمانی ناڕەزایان دەربڕی. لەو كۆبوونەوەی نارەزایەتییەدا ئەوەیان خستەڕوو  چەند مانگێكە كۆمپانیایەكی پشكنین لە مەرزی پشتە مەرجی هاوردەكردنی كەلوپەلەكانی زۆر قورسكردووە  كە هەمان نموونەی پیداویستیەكی تر لە مەرزێكی تر بە ئاسانی لە پشكنین دەردەچێت كەچی لە مەرزی پشتە بەهۆی دانانی ئامێرێكی تازەوە مەرجەكان زور ئەستەم بێزار كەرن بۆ ئەوان. ئەو شۆفیرانە داوایان لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەروكی حكومەت كرد ئەم گرفتەیان بۆ چارەسەر بكات ، كە لە ئێستادا ژمارەیەكی زور پێدواویستیان لەو مەرزە گیریان خواردوە و ناتوانرێت دووبارە بگەرێندرێتەوە بۆ ئێران .

RY-5nhuvHEo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە