کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار موشەكی كاتیوشا ئاراستەی فرۆكەخانەی بەغدای نێو دەوڵەتی كرا

.

10:22 PM - 14/08/2020

هێرشێكی موشەكی كرایە سەر فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی راگەیاند، چوار موشەكی كاتیوشا ئاراستەی دەوربەری فرۆكەخانەكە كرا.
پێشتر لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندبوو، لێكۆڵینەوە لەو هێرشە موشەكیانە دەكرێن كە ناوبەناو دەكرێتە سەر فرۆكەخانەو بنكە سەربازییەكانی عیراق.  هەرچەندە هیچ لایەنێك بەرەسمی بەرپرسیارێتی خۆیان لەو جۆرە پەلامارانە رانەگەیاندووە بەڵام  میدیاكان باس لەوەدەكەن كە هێرشە موشەكییەكان زیاتر لەلایەن گروپە شیعەكانەوە ئەنجام دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە