کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا دەستی بەسەر چوار كەشتی نەوتی ئێراندا گرت

.

09:13 PM - 14/08/2020

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە ، ئێران هەواڵیداوە ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراوە بشكێنێت و نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵاتەكەی بكات، ئاماژەی بەوەشدا  هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا دەستیان بەسەر چوار كەشتی ئێراندا گرتووە كە بە نیاز بوون نەوت بۆ وڵاتی ڤەنزوێلا بگوێزنەوە ، بەڵام پێش ئەوەی كەشتییەكان بگەنە شوێنی دیاریكراویان هێزی دەریایی ئەمریكا دەستی بەسەر كەشتییەكاندا گرتووە، رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، هێزەكانی ئەمریكا لە سەرەتاوە ئاگاداری جموجۆڵی ئەو كەشتییانەی ئێران بووە، بەڵام رێگەی پێداون بگەنە نزیك سنووری ئاوی ڤەنزوێلا و دواتر دەستی گرتووە بەسەریاندا.
وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران-یش لە راگەیاندراوێكدا سەرجەم ئەو هەوڵانەی ڕەتكردەوە و تەئكیدیكردەوە هیچ كەشتییەكی رەوانەی ڤەنزوێلا نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە