کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتوەكان پێشوازی لە رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات دەكات

.

09:06 PM - 14/08/2020

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە راگەیەندراوی هاوبەشی هەرسێ لایەنی ئەمریكا و ئیسرائیل و ئیمارات كرد و هیوای خواست  رێكەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات كۆتایی بەكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و ئیسرائیل و فەڵەستین بە تایبەتی بهێنێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان راشیگەیاند: پێشتر داوایانكردبوو ئیسرائیل پرۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون لە بەرەی رۆژئاوا رابگرێت، ئێستاش ئەو رێككەوتنە هەلێكی باشی بۆ كۆتاییهێنان بەو پڕۆژانەی ئیسرائیل رەخساندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە