کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق: زیاتر لە 4هەزار كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون

.

09:00 PM - 14/08/2020

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ،لە 24 سەعاتدا 20 هەزار و 446 پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 4 هەزار و 13 كەسی تر توشی ڤایرۆسەكە بوون ، ئەوەشی خستەڕوو هەر لەو ماوەیەدا نزیكەی 3 هەزار توشبوی ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە و  68 توشبووش گیانیان لەدەستداوە .
سەبارەت بە كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسەكە ، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند: بە شێوەیەكی گشتی 168 هەزار و 290 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 120 هەزار و 129 كەس چاكبونەتەوە و 5 هەزار و 709 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە