کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد

.

05:29 PM - 14/08/2020

لەپاش بەرزبونەوەی بۆ ئاستێكی پێوانەیی و زۆربوونی خواستەكان لەسەری  سەر لەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهاندا بە كاریگەری بەرزبونەوەی بەهای دۆلارو قەواڵە داراییەكانی ئەمریكاو دووبارە خۆرێكخستنەوەی وەبەرهێنەران بۆ دیاریكردنی پێگەكانیان رووی لە دابەزین كردەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت (1) دابەزینی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (950) دۆلارو 94  سەنت كە ئەوەش بە یەكەم دابەزینی نرخی زێر دادەنرێت لەماوەی 10 هەفتەی رابردوودا.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی زیاتر لە سەدا یەك پۆینت 9 ی نرخەكەی پێشووی دابەزیوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (27) دۆلارو (2) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 7 ی نرخەكەی پێشووی  پاشەكشێیكردوەو بە 952 دۆلار و 1 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە