کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بەبەهای 9 ملیۆن دۆلار خورمای لەئێرانەوە هاوردەكردوە

.

05:27 PM - 14/08/2020

حكومەتی ئێران قەبارەو بەهای هەناردەی بەرهەمی خورمای وڵاتەكەی بۆ عیراق ئاشكرادەكات  كە بەتەنها لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەهای ئەو هەناردەیە گەیشتۆتە 9 ملیۆن دۆلار .
لەوبارەیەشەوە سەید روح اللەلوتفی وتەبێژی فەرمانگەی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند: بەتەنها لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا بڕی 60 هەزارو 734 تۆن بەرهەمی خۆرما كە بەهاكەی زیاتر لە 53 ملیۆن و 51 هەزار دۆلاربووە هەناردەی بازارەكانی جیهان كردووەو  عیراقیش بۆتە هاوردەكارێكی سەرەكی بەرهەمی خورمای ئێران بەجۆرێك لەو ماوەیەدا بەبەهای 9 ملیۆن و 729 هەزار دۆلار بەرهەمی خۆرمایان بۆ هەناردەكردوە.
وتیشی ئێران ژینگەیەكی لەباری هەیە بۆ بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەكانی خورماو لەسەر ئاستی جیهانیش بە باشی بەرهەمەكەی ناسراوە  هەروەك بەرهەمەكە هەناردەی 52 وڵاتی جیهان دەكات و لەپاش عیراقیشەوە وەك یەكەم وڵاتی هاوردەكاری خورمای ئێران پاكستان و ئەفغانستان لەپلەی دووەم و سێیەمی كڕیارانی بەرهەمی خورمای ئێراندا دێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە