کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساوپاولۆ بەگۆڵێكی دانێل ئالڤێس لە فۆرتالیزای بردەوە

.

05:10 PM - 14/08/2020

لەبەرازیل و لەبەردەوامی یاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی پلەیەكی یانەكانی ئەو وڵاتە  یانەی ساوپاولۆ لەیاریگای خۆی شكستی بەیانەی فۆرتالیزا هێنا و یاریەكەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لێ بردەوە لەسەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی خاوەن یاریگا باشتر یاریان كرد و پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم دانیێل ئالڤێس گۆڵێكی تۆمار كرد و یانەكەی پێش خست  لەگێمی دووەمدا یانەی میوان هەوڵی زۆریدا گۆڵ تۆمار بكات و ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوون و یاریەكەش هەر بەو گۆڵەی ئالڤێس و بەسودی یانەی ساوپاولۆ كۆتایی هات و ئەو یانەیە یەكەم سێ خاڵی لەم وەرزەی خولەكە كۆكردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە