کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی رۆژنامەوانی هانزفلیك پێش یاریەكە

.

05:06 PM - 14/08/2020

هانز فلیكی راهێنەری یانەی  بایرن میونشن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش روبەروبونەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەقۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە لەبارەی كام یاریزان لەنێوان لیڤاندۆڤسكی و میسی باشترە وتی: ناتوانرێت بەروارد لەنێوانیاندا بكرێت بەئاسانی  لیڤاندۆڤسكی یاریزانێكە كە لەهیڵی هێرش بردن نمونەی زۆر كەمە لەجیهاندا و هەموو توانایەكی هەیە تا بتوانێت مەترسی لەسەر گۆڵی ركابەرەكان دروست بكات و ئەو تۆمار كردنی گۆڵەكانمان بۆ زامن دەكات لەگەڵ دروست كردنی گۆڵیش  لەبارەی میسی : ئەو لەماوەی ساڵانی رابردوو باشترین یاریزانی تۆپی پێ بووە و یاریزانێكی جیاوازە و رەنگە جارێكی تر یاریزانی لەو شێوەیە دوبارە نەبێتەوە   لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی ئەوەی چۆن لەبەرامبەر میسی بەرگری دەكەن هانزك فلیك ئاماژەی بەوەكرد: یاریەكە لەنێوان بایرن و میسی نییە بەڵكو لەبەرامبەر بەرشەلۆنەیە  و پلانمان بۆ ئەوەش داناوە چۆن لەدژی یاری بكەین بەڵام ناكرێت لێرەدا ئاشكرا بكرێت و بەڵام بەگشتی ئێمە لەبەرامبەر تیپێك یاری دەكیەن نەك یەك یاریزان  دواتر باسی لەگرنگی فیلیپ كۆتینیۆ كرد و بەگرنگی زانی لەم یاریەدا لەگەڵیاندایە   جەتی لەوەكردەوە رەنگە ئەو 11 یاریزانەی لەناو یاریگان بەشێوەیەكی سەرەكی نەتوانن ئەنجامەكە بگۆڕن و ئەو كارە یاریزانە یەدەگەكان ئەنجامی بدەن بەنمونەی یاریەكەی پاریس سان جێرمان و ئەتڵانتا  و هیوای خواست كۆتینۆ و یاریزانەكانی تر بتوانن یانەكە بەرەو سەركەوتن ببەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە