کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میدیاكانی ئیسرائیل: سێ وڵاتی عەرەبی دەیانەوێت لەگەڵ تەلئەبیب رێكبكەون

.

01:39 PM - 14/08/2020

میدیاكانی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی وڵاتەكەیان بڵاویانكردەوە ، بەشی هەرە زۆری وڵاتانی عەرەبی ئەو رێككەوتنە بە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنی وەسف دەكەن و ئێستا لە هەموو كاتێك وڵاتانی بەحرەین و میرنشینی عومان و سودان دەیانەوێت هاوشێوەی ئیمارات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە ، میدیاكان ئەوەشیان كە تێڕوانینی ئەو وڵاتانە بۆ ئیسرائیل گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە ، ئێستا لێپرسراوانی بەحرەین و میرنشینی عومان و سودان ، تەلئەبیب بە هاوپەیمانێكی نزیكی خۆیان دەزانن ، بەتایبەت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی وڵاتانی ئێران و توركیا لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە