کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی عیراق بڕیارێك لەبارەی فرۆشتنی دەرمانەوە دەردەكات

.

01:36 PM - 14/08/2020

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا، رایگەیاند: فەرمانگەی چاودێری و پشكنینی ئاگاداركردۆتەوە، كە سەرجەم ئەو دەرمانخانە تایبەتانە دابخەن كە پابەندی بڕیار و رێنماییەكان نین و هەردەرمانخانەیەك كڕین و فرۆشتن بەو دەرمانانە بكات كە پشكنینیان بۆ نەكراوە یاخود لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بڕیاریان لەسەر نەدراوە دادەخرێن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عیراق رایگەیاندبوو، سەرجەم دەرمانخانەكان بەمەرج دەكرێنەوە كە پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و دەرمان و چارەسەر بۆ توشبوانی كۆرۆنا بەكارنەهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە