کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیایەك گرانبەهاترین دەمامك لە جیهاندا دروست دەكات

.

01:32 PM - 14/08/2020

كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی گرانبەهاترین ماسك لە جیهاندا  لە ئاڵتون سپی و ئەڵماس دروستدەكات و نرخەكەی دەگاتە یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی و پێش تەواوكردنیشی سەرمایەدارێك كڕیویەتی. 
ئیسحاق لیفی دیزاینەری ماسكەكەو و خاوەنی كۆمپانیای دیزاینەر سەبارەت بە ماسكەكە رایگەیاندووە ، لە ئاڵتونی سپی عەیارە 18 دروست دەكرێت و زیاتر لە 3 هەزار پارچە ئەڵماسی سپی و رەشی تێدا بەكاردەهێندرێت، هەروەها فیلتەری ئێن 99ی بۆ بەكاردەهێندرێت كە باشترین فیلتەری تەندروستییە. 
سەبارەت بە كڕیاری ماسكەكەش ، ئیسحاق لیفی وتی: كڕیارەكەی سەرمایەدارێكی چینییە و لە ئەمریكا دەژی و بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵدا دروستكردنی ماسكەكە تەواو بكرێت و تەسلیمی خاوەنەكەی دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە