کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی ئەو ئەفسەرە خەڵات كرد كە خۆپیشاندەران هێرشیانكردبووە سەری

.

01:28 PM - 14/08/2020

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیوەتە وسام رەعد سەبیح زوبێدی لە هێزەكانی فریاكەوتنی ناوچەی كەرخی بەغدا و لەنوسراوێكیشدا سوپاس و پێزانیانی ئاراستەی ئەو ئەفسەرە كردووە و پلە بەرزكردنەوەكەشی شەش مانگ پێشخستووە، ئەوەش لەبەرامبەر هەڵوێستی یاسایی و پابەندبوونی و بەباشی هەڵسوكەوتكردن و دانبەخۆداگرتنی لەبەرامبەر بە ژمارەیەك لەو كەسانەی بەناوی خۆپیشاندەرەوە هێرشیانكردبووە سەری.
لیوا یەحیا رەسوڵ باسی لەوەشكرد، مستەفا كازمی تەئكیدی لەسەر بەكارنەهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كردۆتەوە و راشیگەیاندووە: رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنەبەر كە بەپێچەوانەی یاساوە هەڵسوكەوت بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە