کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆ بایدن هەڕەشە لە سەرۆكی توركیا دەكات

.

12:33 PM - 14/08/2020

جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی وڵاتەكەی رایگەیاند: لە ئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بە هەموو شیوەیەك پشتیوانی بەرهەڵستكارانی سەرۆكی توركیا دەكات ، تا لە ڕێی هەڵبژاردنەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان لە دەسەڵات دوور بخاتەوە، تەئكیدیشیكردەوە سەرۆكی ئێستای توركیا ، چەندین سیاسەتی نا بەجێی جێبەجێكردووە و بەو هۆیەوە سەقامگیری و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە مەترسییەوە.
جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو سەرجەم جموجۆڵەكانی توركیا لە دەریای سپی ناوەڕاستدا نایاسایین و ئەو سیاسەتانەش ئاستی ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكان قوڵتر دەكاتەوە و بەڵێنیشیدا لە ئەگەری دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا ، راستەوخۆ كۆتایی بەو جموجۆڵ و پێشێلكارییانەی توركیا بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە