کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەحرەین ئیدانەی بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی عیراق كرد

.

12:00 PM - 14/08/2020

لە درێژەی كاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بەرامبەر بە بۆردومانەكەی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەی برادۆستی هەرێمی كوردستان ، وڵاتی بەحرەین هێرشەكەی ئیدانە كرد.
لەو بارەیەوە عەبدول لەتیف زیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر ناوچەی برادۆست ئیدانە كرد كە كوژرانی دوو ئەفسەری پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عیراقی لێكەوتەوە و هەروەها ئەو هێرشانەی توركیای بە دەستدرێژییەكی تاوانكار و پێشێلكردنی سەروەری عیراق وەسفكرد.
وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەرەخۆشی لە گەل و حكومەتی عیراقیش كرد و پشتیوانی خۆیشی بۆ بەغدا دووپاتكردەوە لە بەرامبەر هەر كارێك كە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی خاكی عراق دروست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە