کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەڕەنسا ئیدانەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەكات

.

11:58 AM - 14/08/2020

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەی دەستدرێژییەكانی توركیای بۆ سەر سنوری هەرێمی كوردستان و بۆردومانی پاسەوانی سنووری عیراقی كرد.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، بۆردومانكردنی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی سنووری عیراق پێشهاتێكی مەترسیدارە و داواشیكرد لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكرێت و راستییەكان ئاشكرا بكرێن، وتیشی: فەڕەنسا پاراستنی سەروەری خاكی عیراق بەگرنگ دەزانێت و ئیدانەی هەر پێشێلكارییەكی سەروەری خاكی عیراقیش دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە