.
10:32 AM - 14/08/2020
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا وەڵامی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەند دەداتەوە و رایدەگەیەنێت هەرچەندە وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم چەند جارێك سەردانی بەغدای كردووە بۆ رێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم بەڵام لەلایەن حكومەتی ناوەندییە ئاستەنگ بۆ رێكەوتن دروست دەكرێت، هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە لە 16ی نیسانی 2020ەوە حكومەتی ناوەند هیچ بڕە پارەیەكی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە نەكردوە , لەكاتێكدا هیچ دەقێكی یاسایی و دەستوری نیە موچەی فەرمانبەران رابگیرێت, وەزارەتی دارایی رەتیشیدەكاتەوە ئەو پارەیەی بەغدا رەوانەی كردوە نەدرابێتە موچەخۆران و ئاماژەی بەوەكردوە كە حكومەتی ناوەندی مووچەی مانگەكانی (5، 6، 7، 8)ی 2020ی نەناردووە و ئەوەش كاریگەری سلبی لەسەر دابەشكردنی مووچە كردووە, وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەشلێت وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری نەگەیشتنە بە رێككەوتن لە بارەی دەروازە سنوورییەكان ,وە ئیدارەدانی گومرگەكان لە هەرێم پێچەوانە نییە لەگەڵ ماددەی 114ی دەستوور , لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەشكراوە كە باسكردنی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا ئاماژەیە بۆ بوونی نیازی ئیستغلالكردنی رەوشی ئابووری هەرێم لە پێناو ئامانج و ئاراستەیەكدا كە خزمەتی سەقامگیری وڵات ناكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە