کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

"ئەم ژنەی گوتی لە برسان ھاتوومەتە سەرشەقام مانگانە یەك ملیۆن و 115 ھەزار دینار وەردەگرێت"

.

09:52 AM - 14/08/2020

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی ئەم ژنە كە دوێنێ لەناو خۆپیشاندەران گوتی "لە برسان ھاتوومەتە سەرشەقام"، یٔاشكرای دەكات : مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن و 115 ھەزار دینارە و ھەموو مانگێك بێ لێبڕین و دواكەوتن وەریگرتووە، چونكە مووچەكەی لەسەر حكومەتی ناوەندە".

دەقی روونکردنەوەكە:...
لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکان..
بابەت/ ڕوونکردنەوە.
بەڕێزان کارمەندمان بەناوی( گوڵاڵە محمد حسین)کە پلەی کارگوزارە موچەی مانگانەی بەبڕی(١٫١١٥٫٠٠٠)یەک ملیۆن و سەد و پانزە هەزار وەردەگرێت لەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین لەبەر یٔەوەی بەڕیوبەرایەتیمان سەر بەدام و دەزگای فیدڕاڵی عیراقە.
وەبەڕەچاوکردنی باری تەندروستی  کارمەندان  هەفتەی(٢) ڕۆژ دەوام دەکات.
بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی بەشداری خۆپشاندانەکانی  ڕۆژی چوار شەمە بەرواری٢٠٢٠/٨/١٢ کردووە لەپارکی یٔازادی شاری سلێمانی وهەندێک قسە و ڕادەربڕینی کردووە بۆ ڕاگەیاندنەکان کەدوورە لە ڕاستیەوە. کەتەنها بۆچوونی کەسێتی خۆیەتی و بەڕێوە بەرایەتیەکەمان یٔاگادار نیە لەو هەڵسوکەوتەی کردوویەتی


عمیدی مافپەروەر
محمد سعید محمد صاڵح

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە