کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤاكسینەكەی روسیا دژی كۆرۆنا دوو ساڵ لە لەشی مرۆڤدا دەمێنێتەوە

.

09:19 PM - 13/08/2020

ئالیكساندەر گینسبۆرگ سەرۆكی پەیمانگای گامالێیای روسی بۆ توێژینەوەی نەخۆشییە گواستراوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ڤاكسینە نوێیەكەمان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دوو ساڵ لە لەشی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و بەرگری دەكات ، راشیگەیاند ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی ڤاكسینەكە دەكرێت زانستی نین و پەیوەندی بە كێبڕكێ جیهانییەكانەوە هەیە بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
11ی ئەم مانگە، روسیا بەرهەمهێنانی یەكەم ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان راگەیاند و بۆ بازاڕی دەرەوەش ناوی ( سپۆتینك ڤی) لێناوە  كە ناوی یەكەم مانگی دەستكردنی وڵاتەكەیەتی بۆ بۆشایی ئاسمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە