کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یەكەمەكانی كوردستان ئەنجام دا

.

05:24 PM - 13/08/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤانیا شێركۆ و لەنیا فەلاح كرد كە توانییان لە پۆلی 12ی زانسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم بەدەستبێنن.
هاوسەرۆكی یەكێتی وەك یەكەم سەركردە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە ڤانیا شێركۆ و لەنیا فەلاح ئەنجام دا و وێڕای پرۆزبایی ، هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.
جێی ئاماژەیە چوار خوێندكاری بەشی زانسی توانییان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەبەدەستهێنانی كۆنمری 700، ببنە یەكەم كە دووانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون و یەكێكیش لە هەولێر و ئەوەی تریشیان لە دهۆك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە