کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا مەشقی هاوبەش لەگەڵ یۆنان ئەنجام دەدات

.

03:58 PM - 13/08/2020

فەرەنسا فڕۆكەی جەنگی لەدەریای ناوەڕاست بڵاوكردەوە و مەشقی سەربازی هاوبەش لەگەڵ یۆنان ئەنجام دەدات.
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا بڵاویكردەوە: دوو فرۆكەی جەنگی جۆرا ڕافال لەناوچەی دەریای ناوەڕاست بڵاودەكاتەوە و بوونی سەربازی لەناوچەكە بە كەشتیەكی جەنگی پتەوتر دەكات، ئەویش لەچوارچێوەی پلانی پشتیوانیكردنی بوونی سەربازیی لەناوچەكە بەهۆی هەڵمەتی توركیا بۆ گەڕان بەدوای ووزە لەناوچەكە.
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا ئاماژەی بەوەكرد: شەوی ڕابردوو مەشقكردنی هاوبەشی هێزەكانیان لەگەڵ یۆنان لەدەریای ناوەڕاست دەستیپێكردووە و كەشتی فرۆكەهەڵگری تونیر كە بەرێكەوتووە بۆ یارمەتیدانی لوبنان بەشێك دەبێت لەپتەوكردنی بوونی سەربازیی فەرەنسا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوە لە كاتێكدایە فەرەنسا گەورەترین هێزی سەربازییە لەیەكێتیی ئەوروپا و هاوپەیمانی یۆنانە و پشتیوانی ئەو وڵاتە دەكات لەئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی لەگەڵ توركیادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە