کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا پێشبینی دەكات ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەست بێت

.

03:54 PM - 13/08/2020

ئەڵمانیا پێشبینی دەكات ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەست بێت، لەو بارەیەوە یەنس شبان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا و بەدڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەست بێت.
وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ئەو مانگەی دیاری نەكرد كە تێیدا ڤاكیسنی كۆرۆنا بەردەست دەبێت و ئاماژەی بەوەكرد: ناكرێت لەم كاتەدا ژمارەی كوتانی خەڵكی دژی كۆرۆنا دیاری بكرێت یاخود ئەو ماوەیەی ڤاكسینەكە بەرگری دروست دەكات.
وتیشی: تەنیا شت كە دەتوانێت بیڵێت ئەوەیە بەهۆی كاری هەمووان پێكەوە لە پسۆڕان و زانایان و خەڵكی ئاسایی دەتوانن ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەست بێت بەخێراییەكی زۆر لەوەی پێشتر لەمێژووی مرۆڤایەتی ڕوویداوە.
لەبارەی ڤاكسینەكەی ڕووسیا دژی كۆرۆنا، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا گومانی خۆی بەرامبەر ئەو ڤاسینە نیشاندا و ووتی: ئەو ڤاكسینە تاقی نەكراوەتەوە لەسەرئاستی فراوان هاوشێوەی ڤاكسینەكانی دیكە و هەروەها زانیاری و داتاكان لەبارەیەوە زۆر كەمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە