کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: توانای وەڵامدانەوەی بۆردومانی توركیامان هەیە

.

03:51 PM - 13/08/2020

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەعیراق دووپاتیكردەوە: هێزە ئەمنیەكان توانایان هەیە بۆ بەرگریكردن لەئاسایشی وڵات و هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی و ئاماژەی بەوەكرد: توانای وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی توركیایان هەیە ئەگەر لەكاتێكدا فەرمان دەربچێت لەوبارەیەوە.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند: ئەوەی توركیا ئەنجامی داوە بۆ بەئامانجگرتنی ئەفسەرانی عیراق لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و ئەوەش هەڵوێستێكی مەترسیدارە و جۆرێكە لەكاری دوژمنكارانە بەرامبەر سەروەریی عیراق.
وتیشی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان كەوتۆتە راوێژ لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی دووبارەبووەكانی توركیا بۆسەر خاكی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە