کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەمنزیكانە ئەمریكا هێزەكانی لەعیراق و سوریا كەمدەكاتەوە

.

03:49 PM - 13/08/2020

جەنەڕاڵ كینیس ماكینزی فەرماندەی گشتی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ژمارەی هێزەكانی كەم دەكاتەوە لەعیراق و سوریا لەچەند مانگی داهاتوودا، بەڵام تائێستا فەرمانیان پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنی كشانەوەی هێزەكانیان.
وتیشی: پێشبینی دەكات هێزەكانی ئەمریكا و پەیمانی ناتۆ بۆ ماوەیەكی درێژ لەعیراق بمێننەوە بۆ یارمەتیدان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وەستاندنی هەژوونی ئێران لەو وڵاتە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی سوپای ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد: لەو بڕوایەدا نیە كە لەسوریا بمێننەوە بۆ هەمیشە و لەقۆناغێكدا دەیانەوێت قەبارەی هێزەكانیان كەم بكەنەوە و هەر چەندە لە سوریا بمێننەوە ئەوا بەجدی كار دەكەن بۆ بنبڕكردنی داعش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە