کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سۆران 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

.

03:46 PM - 13/08/2020

قایمقامیەتی قەزای سۆران ئاماری 24 سەعاتی ڕابردوی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە قەزاكە بڵاوكردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە  105 پشكنینی كۆرۆنا لە قەزای سۆران بۆ گومانلێكراوان كراوەو لەو ژمارەیە 39 كەسیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئەوەشیخستەروو: كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە سۆران گەیشتۆتە 636 كەس كە ئەمەش ئامارێكی مەترسیدارە و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە