کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسن ڤینگەر هەڵویستی خۆی لەبارەی داواكەی بەرشەلۆنە یەكلاییكردەوە

.

03:14 PM - 13/08/2020

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی فەرەنسی ئاشكرایكرد: یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێشنیارێكی خستۆتە بەردەستی ئارسن ڤینگەر تا پۆستی راهێنەرایەتی وەربگرێت.
ئەو راهێنەرە فەرەنسییە دوای بەسەربردنی زیاتر لە دوو دەیە لە راهێنەرایتی ئارسناڵ لەساڵی 2018 لەو یانەیە رۆیشت و لەو كاتەوە سەرپەرشتی هیچ یانەیەكی تری وەرنەگرتووە، بەڵام ئێستا پۆستێكی كارگێڕی لە یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا هەیە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی لی تێن سپۆرتی فەرەنسی: ئارسن ڤینگەر داوای زۆری لەلایەن چەند یانەیەكەوە پێگەیشتووە كە دیارترینیان لەیانەی بەرشەلۆنەوەیە كە بەدوای راهێنەرێكی نوێ دەگەرێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەگەر كیكی سیتین شكست بهێنێت لەبەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ، لەگەڵ ئەوەشدا ئارسن ڤینگەر داواكەی یانەی بەرشەلۆنەی رەتكردۆتەوە بەهۆی  نەبوونی متمانەی تەواو بەپرۆژەی یانەكە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە: پێشتر ئارسن ڤینگەر ئەوەی ئاشكراكرد دەیەوێت جارێكی تر بگەرێتەوە كاری راهێنەرایەتی، بەڵام لەگەڵ یانەیەك كەپرۆژەیەكی شایستەی هەبێت بۆ داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە