کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێدوانی راهێنەرانی پاریس سان جێرمان و ئەتڵانتا لەدوای یاریەكە

.

02:43 PM - 13/08/2020

دوای بەدوای تەواوبوونی یاری نێوان پاریس سان جێرمان و ئەتڵانتا كە بەبردنەوەی یانە پاریسیەكە تەواو بوو بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ راهێنەرانی هەردوو یانە رێكخرا.
سەرەتا تۆماس تۆشێلی ئەڵمانی و راهێنەری پاریس سان جێرمان دڵخۆشی زۆری خۆی نیشاندا بەو سەركەوتنە و گەیشتیان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی ئەو پاڵەوانێتی یە گرنگەی ئەوروپا.
تۆشێل كە بەهۆی پێكانەوە لەكاتی یاریەكە نەیتوانی جوڵە بكات ئاماژەی بەوەكرد: سەرەڕای درەنگ تۆماركردنی گۆڵەكان، بەڵام شایستەی بردنەوە بوون و جەحتی لەوەكردەوە: متمانەی تەواوی بەیاریزانەكانی هەبووە كە توانای گەرانەوەیان هەیە و توانیشیان ئەنجامی بدەن.
دواتر تیشكی خستە گۆڕانكاریەكانی و ئاشكرایكرد: یاریزانە یەدەگەكان كاریگەری زۆر گەورەیان هەبوو لەسەر رێرەوی یاریەكە.
لەكۆتاییدا ستایشی ئاستی سەرجەم یاریزانەكانی كرد بەتایبەت نەیمار كە ئاستێكی هونەری بەرزی نمایشكرد و توانی رۆڵ بگێڕێت لەیەكلاییكردنەوەی ئەنجامەكە، بەوەی لەو یاریەدا پێشكەیانكرد و یانەكەیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
لای خۆیەوە جیان پییرۆ گاسپرینی راهێنەری ئەتڵانتای ئیتاڵی وتی: ململانێیەكی بەهێز لەیاریەكەدا هەبوو كە زۆر قورس بوو بۆ هەردولا، بەڵام كاتێك گۆڵێكی درەنگ وەختە لەبەرامبەرت تۆمار بكرێت كاریگەری خراپی دەبێت كە زۆر نزیك بووین لەبردنەوە، بەڵام هاتنە ناوەوەی كیلیان مباپێ  لەپاڵ توانا بەرزەكەی نەیمار پاڵنەرێكی بەهێز بوو بۆ دروستكردنی مەترسی لەسەرمان  و ئەوەش وای كرد روبەروی شكست بینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە