کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پێشوازی لەپارێزگاری سلێمانی كرد

.

01:25 PM - 13/08/2020

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كرد.
‎لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندروستی و ژیان و گوزەرانی خەڵك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی خۆجێیی شارەكەی كرد، كە لەڕابردوودا لێپرسراوانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكە كردووە و هاوكارێكی باش بوون لە كەمكردنەوەی مەترسیەكانی كۆرۆنا لەشارەكە.
‎هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی خۆجێیی سلێمانی دووپاتكردەوە و هیوای خواست ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەباشتركردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
‎لای خۆیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانی كۆسرەت ڕەسولی كردو ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەن باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە